به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هەزار دەف لە ئێورەی دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی شەشومین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف ژەنی "دەف نەوای ڕەحمەت" دوێنێ ئێوارە لە عەمارەتی خەسراوا بەرێوەچوو.
ئەم گرووپە هەزار کەسیە لە ژن و پیاو ومنداڵی کوڕ و کچ پێکهاتبوو و بە ڕێنوێنی مامۆستاکانیان مەقامە خانەقاییەکانیان لێدا.
لەمبارەوە ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە هەواڵنێری مێهری وت: بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا ئەمڕۆ دەبینین لە سنە گرووپێکی هونەری هەزار کەسی بەم ڕێکوپێکییە کار دەکات و دەف لی دەدات.
ئەمین مورادی وتی: ئامانج ئەوەیە کە مۆسیقای عێرفانی و بە تایبەتی دەف پەرەی زیاتری پێبدرێت وبیسەلمێنین کە کوردستان پایتەختی دەفی دنیایە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٧
News ID: 779426
هەزار دەف ژەن هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نەتەوەیی "دەف نەوای ڕەحمەت" لە شاری سنە و لە عەمارەتی خەسراوای ئەو شارە مەقامە خانەقایەکانی ئامێری دەفیان ژەنی .